سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: کورد لە میدیای جیهان
بابەتی زیاتر
هۆرە کورد
کتێبخانەی کوردی
ڕۆژنامەی بارزان بە pdf
لینکی پێویست
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی: كۆسپی سه‌ره‌كی له‌به‌رده‌م كابینه‌ی شه‌شه‌م دروسبوونی كێشه‌یه له نێوان پارتی و یه‌كێتیدا
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی: هه‌موو به‌رنامه‌كانی یه‌كێتی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌مان پێگه‌ی جارنییه‌تی
سه‌ركرده‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان: یه‌كێتی توانای سه‌ركه‌وتنی كابینه‌كه‌ی نیه و به‌ره‌و خراپتری ده‌بات
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی: كاك مه‌سعود وتی، هه‌تا مام جه‌لال بمێنێت رێكه‌وتنی ستراتیژی پارتی و یه‌كێتی ده‌مێنێت
نوچه: رێبوار ره‌زا چوچانی
سه‌ركردایه‌تی پارتی تاوتوێی رێكه‌وتنه ستراتیژییه‌كه‌ی نێوان خۆیان و یه‌كێتی ده‌كات و داواش له بارزانی ده‌كات، روونكردنه‌وه له‌سه‌ر ماوه‌ی ئه‌و رێكه‌وتنه بخاته‌ڕوو، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش ده‌ڵێت، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ریزبه‌ندی حیزبه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كات و كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كانیش ده‌بێت، پێشیوایه دروستبوونی هه‌ر كێشه‌یه‌ك له نێوان پارتی و یه‌كێتی، كاریگه‌ری به‌سه‌ر چاره‌نووسی كابینه‌ی شه‌شه‌مه‌وه ده‌بێت.
درێژه‌ی بابه‌ت...رێبوار ره‌زا چوچانی
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران، به به‌رده‌وامی تۆپبارانی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، وته‌بێژی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، پاراستنی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گه‌ڕانده‌وه بۆ حكومه‌ت عێراق، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستانیش رایگه‌یاند، چه‌ندینجار داوا له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه، كه پێویسته په‌رله‌مان هه‌ڵوێستێكی فه‌رمی بنوێنێت له‌و باره‌وه، به‌ڵام ئه‌و داوایه پشگوێ خراوه.
درێژه‌ی بابه‌ت...سه‌رۆكی به‌شی موڵكایه‌تی له سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر بۆ جاری دووه‌م زه‌وی پێده‌درێت
فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل – رێبوار ره‌زا
به‌پێی نوسراوێكی نهێنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ژماره 1735، رێكه‌وتی 30/6/2008، كه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی كراوه، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێدانی زه‌وییه‌كی (300م2) ده‌دات به‌شێوه‌ی ئیستسنائ، بۆ سه‌رۆكی به‌شی موڵكایه‌تی، له سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر، سه‌رۆك به‌شه‌كه‌ی شاره‌وانی هه‌ولێریش له‌وباره‌وه به (R. news)ی وت" خه‌ڵك هه‌یه له سوریا ده‌ژی لێره زه‌وی گونجاوی پێدراوه، بۆچی من بۆم نه‌بێت زه‌وی وه‌ربگرم".
درێژه‌ی بابه‌ت...
"هه‌تا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان نه‌یه‌ته ژێر سایه‌ی یاسا و نه‌یته ژێر فه‌رمانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه مافه‌كانیان پارێزراو نیه"
رێبوار ره‌زا چوچانی شێخ جه‌عفه‌ر وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه، له‌م دیمانیه‌یه‌دا، باس له كاروباری وه‌زاره‌ته‌كه‌یی و پلانی داهاتوویان ده‌كات بۆ دامه‌زراندنی هێزێكی نیشتیمانی، باس له‌وه‌ش ده‌كات كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به هاوكاری ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی سه‌رسنوور، هه‌ڵمه‌تێكی پشكنینیان له ناوچه سنوورییه‌كان ئه‌نجام داوه، بۆ راوه‌دوونانی هێزه‌كانی پژاك، له باره‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیشه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه ئه‌و هێزانه سه‌ر به وه‌زاره‌ت نین و هه‌تا نه‌یه‌نه ژێر فه‌رمانه‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌ته" مافه‌كانیان پارێزراو نابێت".
رێبوار رەزا چوچانی
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم، بە نووسراوێك وەزارەتی دارایی ئاگادار دەكاتەوە، بەبێ ئاگاداری ئەوان گرێبەست، لەگەڵ هیچ كۆمپانیایەك نەكەن، بۆ هێنانی سوتەمەنی "چونكە دەبێتە هۆی گرفتی دارایی".
درێژه‌ی بابه‌ت...
"خروقاتەكانی فیرقەی 12ی سوپای عێراق، مەرامی سیاسی لە پشتەوەیە"
رێبوار رەزا چوچانی ماوەیەكە فیرقەی 12 ی سوپای عێراق لە كەركوك، بە جموجوڵە سەربازییەكانی كوردەكانی ئەو شارە و دەوروبەری نیگەران كردووە، بەرپرسێكی ئیداری لەو شارە كە سەر بە یەكێتییە، ئەو جموجوڵانەی بە هەبوونی " مەرامی سیاسی" تۆمەتبار كرد، ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكیش، سەر بە پارتی پێیوایە ئەو كارانەی سوپای عێراق، دەگەڕێتەوە بۆ نەزانی ئەفسەر و فەرماندەكانی فیرقەكە.
كابینەكەی نێچیرڤان بارزانی بە كۆمەڵێك كێشەی چارەسەر نەكراوەوە بەرەو كۆتابوون دەچێت
درێژه‌ی بابه‌ت...



















